گرنگیی کـــارەکانی پۆل Classroom Jobs لە قوتابخانەی داژیاری ئینگلیزی

ڕێکەوت: 2025-02-07
خوێندکاران باشترینەکان بەدیدەهێنن کاتێک بەڕاستی هەست بەوە دەکەن کە بەشێکن لە ژینگەی فێربوونیان و ڕۆڵیان هەیە تیایدا.
بۆ ئەم مەبەستە و پەرەدان بەم هەستەیان هەستاوین بە جێبەجێ کردنی بیرۆکەی بەرپرسیاریەتیەکانی پۆل، کە ئامانج لێی هاندانی قوتابییانە بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارەتی و بەڕێوەبردنی پۆل.
لە ڕێگەی ١٤ کاری جۆراو جۆر کە لە هەریەک لە پۆلەکاندا هەیە، لەڕێگەیەوە قوتابیان تەنها فێرنابن بەڵکو دەبن بە بەرپرس لە ژینگەی فێربوونیان دا.
بیرۆکەی کارەکانی پۆل کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی پێشتر کە وەک ڕێگەیەک بەکار هاتووە بۆ هاندانی هەستی بەرپرسیاریەتی لای خوێندکار و ڕێکخستنی پرۆسەی فێرکردن.
بیرۆکەکە بەشێوەیەکی نافەرمی دەستی پێکردووە و بە ئەرکی ئاسان وەک پاک کردنەوەی بۆرد، ڕێکخستنی شوێنی دانیشتن، لەگەڵ بەرەوپێش چونی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن ئەم بیرۆکەیەش زیاتر ڕێکخراوە.
ئێمە لە قوتابخانەکەمان هەستاوین بە پەرەپێدانی ئەم بیرۆکەیە بەشێوەیەک کە گونجاوە لەگەڵ پێویستی ڕۆژانەی قوتابییان، هاوکات جەخت کردنەوە لەسەر چەسپاندی هەستی هاوکار و هەماهەنگی لەنێوان قوتابیان و دروست کردنی هەستی سەرکردایەت و هەڵگرتنی بەپرسیاریەت.
کاریگەی کارەکانی پۆل لەسەر قوتابیان:
دەرکەوتنی گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوتی قوتابیان بەهۆی کاریگەی ئەو ڕۆڵانەی کە پێیان دراوە سەر سوڕهێنەرە!
پێدانی ڕۆڵ وەک پێشوازی کردن بەیانیان[سڵاو کردن] لەهاوڕێکانیا و لیدەری ڕیزبەستن بووەتە هۆی دروست کردنی هەستی بڕوا بەخۆ بوونی تەواو لایان، هەروەها ڕۆڵی یاریدەدەری مامۆستا بۆ بەتاڵ کردنەوەی وزەکەیان زۆر کاریگەر بووە.
ئەم بیرۆکەیە هاوکات هەستی یەکسانی لەنێوان منداڵەکان درووست کردووە، چونکە هەریەک لە قوتابیەکان ڕۆڵێکی دیاریکراویان هەیە، وە هەموو هەفتەیەک ڕۆڵەکەیان دەگۆڕێت کە ئەمەش دەرفەت دەدات بە بەشداری کردنی هەموویان.
لەهەمووی گرنگتر قوتابیان هانی یەکتری دەدەن لە بەئەنجام گەیاندنی ئەرکەکانیا و پاڵپشت و هاوکاری یەکترین.
هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنی ئەم بیرۆکەیە لە قوتابخانەکەمان چییە؟
هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنی ئەم بیرۆکەیە لە قوتابخانەی داژیاری ئینگلیزی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە تێکەڵەیەکە لە چێژ و هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی.قوتابییەکانمان ڕۆڵەکانیا وەک ئەرک و قورسایی نابینن بەڵکو وەک دەرفەت بۆ باشتر کردنی ژینگەی پۆلەکەیان، کە ئەمەش بووەتە هۆی درووستکردنی کەشێکی زۆر ڕێکخراو و ئەرێنی.
ئەم بیرۆکەیە تەنها بۆ ڕێکخستنی پۆلەکان نیە، بەڵکو هۆکارێکە بۆ دروست کردنی هەستی بەرپرسیارییەتی لای قوتابیان، لەڕێگەی ئەم ڕۆڵانەوە قوتابییان ئامادە دەکەین بۆ ئەوەی تاکی چالاک بن بۆ کۆمەڵگەکەیان لە ئێستا و داهاتوش دا.
لەقوتابخانەکەمان بیرۆکەی کارەکانی پۆل بووەتە بەشێکی سەرەکی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن، هەروەها بووەتە هۆکار بۆ چەکەرەکردنی هەستی سەرکردایەت و کاری بەکۆمەڵ و چێژی بەدەست خستن و هەستی سەرکەتن.
نووسینی: مامۆستا دنیا ڕەسوڵ
پسپۆڕی: زمانی ئینگلیزی / مامۆستای وانەی زمانی ئینگلیزی – قوتابخانەی داژیاری ئینگلیزی
سەرچاوەکان