داژیار؛ شوێنێک نایابتر لە نایاب بۆ داهاتوی منداڵەکەت
call

Opening Hour

Sat - Thurs, 8:30 - 3:00

call

Call Us

+964 750 176 0095

call

Email Us

school@dazhiar.info

Admissions Process پڕۆسەی ناوتۆمارکردن

دایکوباوکی بەڕێز، گرنگی پێدانت بە قوتابخانەی داژیاری ئینگلیزی بەرز دەنرخێنین، خواست و ویستی ئێوە لای ئێمە جێی بایەخە. داژیار لەسەر چەند پرەنسیپێکی زانستی و پەروەردەیی کارەکانی بەڕێوەدەبات بە مەبەستی خزمەتکردنی نەوەکانی داهاتو، داژیار بە لەبەرچاوگرتنی نوێترین پێشکەوتنەکان لە بواری پەروەردە و فێرکردن و ڕێزگرتنی بەها کلتورییەکان پلان دادەنێت. پۆلی مۆدێرن و دەستەبەرکردنی بۆردی زیرەک لەسەرجەم پۆلەکان، بە جێبەجێکردنی ڕێباز و تەکنیکی کاریگەر، هاوکات بەسەرپەرشی مامۆستای لێهاتو و کارامە داهاتوی منداڵەکەت زامنترە لای ئێمە. چاوەڕێی دیداری ئێوە و منداڵەکەتانین!

هەنگاوەکانی ناو تۆمارکردن لە قوتابخانەی داژیاری ئینگـــلیزی

1) وەرگرتنی زانیاری پێویست دەربارەی سیستم و تایبەتمەندییەکانی قوتابخانەکەمان.
2) ئەنجامدانی سەردانێکی ڕاستەوخۆ بۆ ناو باڵەخانەی قوتابخانە لەگەڵ منداڵەکەتان.
3) لەلایەن بەشی پێشوازییەوە ڕێنمایی دەکرێن بۆ بینینی باڵەخانەی قوتابخانە.
4) گفتوگۆکردن لەگەڵ تیمی ناوتۆمارکردن بۆ پرسیار و دڵنیابوونەوە لە خزمەتگوزاری و تێچووەکان.
5) ئەنجامدانی تێستی زانستیی بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاست و تەندرووستی منداڵەکەتان.
6) پڕکردنەوەی فۆڕمی ناوتۆمارکردن.
7) گەڕاندنەوەی فۆڕمی تەندرووستی (تەنها بۆ پۆلی یەک).
8) وەرگرتنی لارینەبوون لە قوتابخانەکەمان و بردنی بۆ ئەو ناوەندەی پێشتر لێی بووە.
9) واژۆکردنی گرێبەستی ساڵی نوێی خوێندن.
* ٤ وێنەی ڕەنگاوڕەنگی تازەگیرابێت.
* کارتی نیشتیمانی (ئەصلی)
* کارتی نیشتیمانی ( ١ کۆپی)
* ١ کۆپی پاسپۆرت.
* بڕوانامە و بەڵگەنامەی دوایین قوتابخانە کە لێی خوێندووە. (جگە لە پۆلی یەکەم).
* پەڕاوی تەندرووستی بۆ پۆلی یەکەم.
* کۆپی ڕەنگاوڕەنگی کارتی نیشتیمانی دایکوباوک.
* کۆپی ڕەنگاوڕەنگی کارتی زانیاری (کارتی نیشتەجێبوون) باوک.
- تێچوی خوێندن بۆ ساڵێک بریتییە لە (1,800,000) یەک ملیۆن و هەشت سەد هەزار دینار و بە چەند قیستێک دابیندەکرێت، خزمەتگوزارییەکانی وەکو (هاتوچۆ، جلوبەرگ، کافتریا) لە دەرەوەی تێچووی خوێندنن.
Attendance and Punctuality ١- ئامادەبوون و پابەندی بە کات

هەموو قوتابییان پێویستە کاتژمێر ٨:٣٠ لە ناو پۆل ئامادەبن.

لە کاتی ئامادەنەبوون و درەنگ کەوتنی قوتابی پێویستە پێشکات بەشی پێشوازی ئاگاداربکرێتەوە.

بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی قوتابییەکەت، ئێمە قوتابی ناسپێرین بە کەسی نەناسراو تاوەکو دڵنیا نەکرێینەوە لە لایەن دایکوباوکییەوە.

School Properties ٢- پاراستنی کەلوپەلی قوتابخانە

پێویستە سەرجەم قوتابییان هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن لە بەرامبەر پاراستنی کەلوپەل و شوێنەکانی قوتابخانە.

پاکڕاگرتنی بینا و ڕاڕە و پۆلەکان و یاریگـــا.

General Conduct and safety ٣- ڕێنمایی ڕەفتاری و سەلامەتی
پێویستە هەموو قوتابییان خەمخۆر و بەرپرسیار و چارەسەرکاری کێشەکان بن و ڕێز لە کەسانی تر بگرن (قوتابی و مامۆستا و کارگێڕی و تەواوی ستافی داژیار).

دوورکەووتنەوە لە بەکارهێنانی وشە و زمانی نەشیاو.

ڕێزگرتن لە هەموو ئەندامانی قوتابخانە.

کڕین یان فرۆشتنی شتومەکی کەسیی قەدەغەیە.

هیچ قوتابییەک دەرناچێت لە سنوور و چوارچێوەی قوتابخانە.

ڕێگا نادرێت قوتابی بەبێ دایک و باوک یان سەرپەرشتیاری یاسایی قوتابخانە جێبهێڵێت.

چەک یان هەر کەرەستەیەکی مەترسیدار قەدەغەیە.

Makeup and accessories ٤- مەیک ئەپ و ئێکسسوارات
هەموو قوتابییان پێویستە پابەندی جلی یەکپۆشیی و ڕێنمایی خۆ ڕازاندنەوەی قوتابخانە بن:

پێویستە قژ هەمیشە بە ڕێکوپێکی و پاک ڕابگیرێت.

پێویستە کچەکان هەمیشە قژیان بەستراو و ڕێک بێت.

نابێت کوڕەکان زیادەڕەوی بکەن لە جۆری و شێوازی قژ داهێنانیان.

شێوازی قژی فەنتازی و بۆیەی نینۆک و ماکیاژ و خشڵی زێڕ قەدەغەیە.

داوا لە قوتابیان دەکرێت ئاگاداری خۆڕازاندنەوە و پاکوخاوێنی کەسی خۆیان بن (بۆن و ددان و پێست و قژ...)