ڕێکەوت: 2024-07-16
بـــازنەی هـــاوڕێیەتی
مامۆستای وانەی Advisory Session کە وانەیەکی پەروەردەییە و تایبەتە بە قوتابخانەی داژیاری ئینگلیزی، لە یەکێک لە وانەکانی دا داوای لە هەر یەکێک لە قوتابییان کرد کە بازنەیەک درووست بکەن و دواتر ئاڵوگۆڕی بکات لەگەڵ هاوڕێکەی، ئەم کارە هانی بەخشین و هەستی هاوڕێیەتی پتەو دەکات لەنێوان قوتابییان.