داژیار؛ شوێنێک نایابتر لە نایاب بۆ داهاتوی منداڵەکەت
call

Opening Hour

Sat - Thurs, 8:30 - 3:00

call

Call Us

+964 750 176 0095

call

Email Us

school@dazhiar.info

ڕێکەوت: 2024-07-19

سەردانێک بۆ شاری کۆیە

ڕەخساندنی دەرفەتی زانستی و کۆمەڵایەتی لە دەرەوەی قوتابخانە فاکتەرێکی بەهێزە بۆ فێربوون و چــێژ، لەسەر ئەم بنەمایە لە ڕێکەوتی ٤-١٢-٢٠٢٣ گەشتێکمان ڕێکخست بۆ شاری کۆیە.

🔸لە وێستگەی یەکەمی گەشتەکەماندا بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی (فاکەڵتی پەروەردەی وەرزش)ــمان کرد لە زانکۆی کۆیە، بە سوپاسەوە بۆ مامۆستایان و ستافی بەشی وەرزش، قوتابییانمان بەشێوەی ڕاستەوخۆ و کرداری ئاشنابوون بە (جۆری یاریگاکان، شوێنی ڕاهێنان، هۆڵی لەشجوانی، مەلەوانگە، هەروەها پۆلەکانی خوێندن)، ســوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ پێشوازی و ماندوبوونی مامۆستایانی بەشی وەرزش.

🔸لە وێستگەی دووەمی گەشتەکەماندا، قوتابییانمان سەردانی (قــــــــشڵەی کۆیە)ـــیان کرد کە یەکێکە لە سیما دیارەکانی شوێنەوار لە کوردستان و شاری کۆیە. بە سوپاسەوە لە لایەن ئیدارەی قشڵەی کۆیە پێشوازیمان لێکراو و کۆمەڵێک زانیارییان هاوبەشی پێکرد لەگەڵ قوتابییانمان.