داژیار؛ شوێنێک نایابتر لە نایاب بۆ داهاتوی منداڵەکەت
call

Opening Hour

Sat - Thurs, 8:30 - 3:00

call

Call Us

+964 750 176 0095

call

Email Us

school@dazhiar.info

ڕێکەوت: 2024-07-19

7 قوتابی داژیار لە پێشبڕکـێیەکی جیهانی

7 قوتابی لە قوتابخانەی داژیاری ئینگلیزی پاڵێوراوبوون بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێی جیهانیی Math Kangaroo کە لە ڕێکەوتی ٢٤ - ٠٢ - ٢٠٢٤ لە شاری سلێمانی بە بەشداری ٢٣٠ قوتابی لە پۆلەکانی سێهەم و چوارەمی بنەڕەتی بەڕێوەچوو.

ئەم پێشبڕکێیە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک پرسیاری هـــزریی بیرکاری و زمانی ئینگلیزی، کە بەشداربوو پێویستە لە ماوەی ٦٠ خولەک وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە.

ئەم پێشبڕکێیە لە لایەن United Science Colleges (کۆلێژەکانی یونایتد ساینس)ـــەوە ساڵانە ڕێکدەخرێت، کە گرووپێکی جیهانییە و لە بواری پەروەردە کاردەکات، USC خاوەنی چەندین لقە لە سەرانسەری جیهان.