داژیار؛ شوێنێک نایابتر لە نایاب بۆ داهاتوی منداڵەکەت
call

Opening Hour

Sat - Thurs, 8:30 - 3:00

call

Call Us

+964 750 176 0095

call

Email Us

school@dazhiar.info

ڕێکەوت: 2024-07-20

ڕا‌هێنانی توانای ستاف

قوتابخانەی داژیاری ئینگلیزی بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ بارهێنانی توانای نوێ و ئەپدەیتکردنەوەی ستافی بە ئەزموونی قوتابخانە بە سوودوەرگرتن لە ڕاهێنان و سیمیناری پەروەردەیی لە لایەن پسپۆڕان و ڕاهێنەرانی بواری پەروەردە و فێرکردن، ئێمە لەسەر ٢ ئاست ڕاهێنان پێشکەشی ستافی قوتابخانە دەکەین:

١- پێش خزمەت Pre-service

٢- لە ناو خزمەت و کار In-Service

 

هەموو کاندیدێک کە لە قۆناغی چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوە دەربازی دەبێت مافی بەشداریکردنی دەبێت لە کۆرسی ڕاهێنانی مامۆستای تازەکار، کە تایبەتە بە فێربوونی بنەماکانی مامۆستایی و شارەزابوونە لە فەلسەفەی کاری داژیار کە بە لایەنی کەم ٢ هەفتە دەخایێنێت، بەشداربوو لەسەر ئاستی تیۆری و کرداری ڕاهێنانێکی چڕ و پڕ وەردەگرێت.

سەبارەت بە ڕاهێنانی ناو کار و خزمەت، بێگومان مامۆستا دوای فێربوون لە کار و ڕۆتینی پیشەکەی ناو بە ناو پێویستی بە نوێکردنەوەی زانیاری و شارەزاییەکانی هەیە، پێویستی بە فێربوونی بابەتی نوێ و سەردەمی هەیە لە چۆنییەتی پێشخستنی کارەکەی و بەرزکردنەوەی ئاست و دەستەکوتی کەسیی خۆی لە ناو کار دا.

شایەنی باسە سەرجەم ئەم کۆرسانە بێبەرامبەر پێشکەشی ستافی قوتابخانە دەکرێت.