
ڕێکەوت: 2024-07-20
تێستی توانستی ئەکادیمی ACT
تێستی توانستی ئەکادیمی Academic Competency Test
ئەم تێستە، تێستێکی باوەڕپێکراوی قوتابخانەی داژیاری ئینگلیزییە کە دیزاین و سەرپەرشتیکردنی دەکرێت لە لاین تیمێکی بە ئەزموون و شارەزا.
ئەم تێستە تایبەتە بەو قوتابییانەی کە ناوی خۆیان تۆمار دەکەن بۆ ئەوەی لە قوتابخانەکەمان درێژە بە خوێندن بدەن. هەروەک ئاشکرایە کە قوتابخانەکەمان سیستمی خوێندنی زمانی ئینگلیزییە، لەبەرئەوەی ئەم تێستە ئەنجام دەدرێت بۆ ئەو قوتابییانەی تازەن و ناویان تۆمار دەکرێت جگە لە پۆلی یەکەم.
ئامانجی ئەم تێستە بۆ دیاریکردنی ئاست و توانستی قوتابییەکەیە بە پلە یەک لە زمانی ئینگلیزی و دواتریش بابەتەکان. جگە لە پۆلی یەکەم، قوتابییانی ئاستەکانی تر پێویستە بە لایەنی کەم لەم تێستە دەربچن بۆئەوەی بتوانن لە قوتابخانەکەمان درێژە بە خوێندن بدەن.
ئەم شێوازیی ئیشکردنەی قوتابخانەی داژیاری ئینگلیزی تەواو ڕاستگۆیانە و زانستییە، کە لە دوای تێستەکە بە ڕوونی بە خێزانی قوتابی دەوترێت کە تا چەند ئێمە دەتوانین هاوکار بین لە پێشخستنی ئاستی قوتابییەکەیان.