داژیار؛ شوێنێک نایابتر لە نایاب بۆ داهاتوی منداڵەکەت
call

Opening Hour

Sat - Thurs, 8:30 - 3:00

call

Call Us

+964 750 176 0095

call

Email Us

school@dazhiar.info

ڕێکەوت: 2024-07-20

پڕۆگرامی پەروەردەی تاکیی IEP

𝐈𝐧𝐝𝐢𝐯𝐢𝐝𝐮𝐚𝐥𝐢𝐳𝐞𝐝 𝐄𝐝𝐮𝐜𝐚𝐭𝐢𝐨𝐧 𝐏𝐫𝐨𝐠𝐫𝐚𝐦 (𝐈𝐄𝐏)

پڕۆگرامی پەروەردەی تاکیی چییە ؟  𝐈𝐄𝐏

- قوتابخانەی داژیاری ئینگلیزی چەقی کــــارکـــردنی بریتییە لە پێشخستنی هەموو قوتابییەک لە ئاستێکی دیاریکراو بۆ ئاســتێکی بەرزتر لە ڕووی ئەکادیمی و دەروونی و کـــــۆمەڵایەتییەوە، بۆ ئەم مەبەستە پڕۆگرامی IEP کار پێدەکات بۆ ئەوەی هەموو قوتابییەک کەموکورتییەکانی بدۆزرێتەوە و چارەسەر بکرێت.

  𝐈𝐄𝐏

پڕۆگرامێکە تایبەتە بەو قوتابیانەی کــــــە گرفتی ( ئەکــــــادیمی، دەروونی، کۆمەڵایەتییان ) هەیە و ئاستی بەرەو پێشچوونەکانی بە پێی چاوەڕوانییەکان نییە. ئەم پڕۆگرامە هانی مامۆستا دەدات کە بەشێوەی تاکی و تایبەت کار لەگەڵ قوتابییەکە بکات لە کات و ساتی دیاریکراو، ئەمەش وادەکات ئەو قوتابییە لە بازنەی بێهیوایی و لۆمە دەربچێت و بتوانێت خاوەن دەستکـــــــەوت و پێشکەوتن بێت و سەرئەنجام بە گەشەکردنی کـــەســـــایەتی و دەروونی قوتابییەکە ئەنجامگیر دەبێت.